نوسەران

پێشنیاری وتاری هه‌ینی به‌ ئۆنلاین سه‌ركه‌وتووبوو

كمال زراری

جێگای دەستخۆشیە:-

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەڕێز جەنابی شێخ عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی پەیامێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ووتارو نوێژی هەینی وتی ( ناکرێت به‌بیانوی ئه‌م ڤایرۆسه ‌شه‌عائیره‌کان به‌تایبه‌ت نویژی جومعه ‌بوه‌ستینرێت له‌وه‌زیاتر بۆیه‌ ده‌کرێت چاره‌سه‌ری شه‌رعی بۆ ئه‌م گرفته ‌بدۆزینه‌وه ) ،پەیامەکەی بەڕێزیان پاڵپشت بوو بە فتواو ڕای زۆرێک لەزانایانی ئیسلامی تێیدا داوای کردبوو بەشێوەی (ئۆنلاین)مامۆستای مزگەوت ووتارەکە لەمزگەوت بخوێنێتەوەو خەڵکیش لەماڵەوە گوێ بگرن و نوێژی هەینی ئەنجام بدەن ،سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ لەسەرتاسەری کوردستان چەندین مامۆستا بەم شێوەیە ووتاریان خوێندەوەو دەیان هەزار موسوڵمانیش لێی سوودمەند بوون. به‌ كۆمێنته‌كانیان ده‌ستخۆشیان لێ ده‌كرد

دەقی پەیامەکەی جەنابی ڕابەر:-

به‌ناوی خوای گه‌وره‌په‌یامێک بۆمسوڵمانانی کوردستان وزانایانی پایه‌به‌رز

الحمدلله والصلاة والسلام علي رسول لله واله

امابعد:ده‌ستی نزاوپارانه‌وه‌به‌رزده‌که‌ینه‌وه‌بولای په‌روه‌ردگاری بێ ھاوتا که‌جیھان بپارێزیت له‌م په‌تاسامناکه‌و مسوڵمانان وخه‌لکی خوشه‌ویستی کوردستانیشمان به‌له‌ش ساغی وسه‌ربه‌رزی ئه‌م قه‌یرانه‌تی بپه‌ڕێنن

ھه‌روه‌ھا ده‌ستی ماندوی تیمه‌پزیشکی یه‌کان و ھاوکاره‌کانیان ده‌گوشین و داواکارین له‌خودای گه‌وره‌بیان پارێزیت له‌ھه‌رناخۆشیه‌ک .

خۆشه‌ویستان ده‌رکه‌وت بۆھه‌موان که‌چۆن ده‌سه‌ڵاتی جیھانی مروڤ له‌ئاست ڤایروسیکی بچوک که‌شه‌ش ملیون جار بچوکتره‌له‌مروڤ ده‌سه‌پاچه‌و بێ ده‌سه‌ڵاته‌: ئومید ده‌که‌ین ئه‌م ڕاچڵه‌کاندنه ‌ببێته‌مایه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان بولای خودای گه‌وره‌و ئاینی پاکی ئیسلامی عه‌زیز خۆشه‌ویستان : له‌سه‌رڤایروسی کۆرۆنا ئه‌م ماوه‌یه ‌به‌تێرو ته‌سه‌ل ھه‌م له‌ڕووی شه‌رعی و ھه‌م له‌ڕووی ته‌ندروستی یه‌وه‌قسه‌ی باشی له‌سه‌رکراوه‌ نامانه‌وێت دووباره‌یان بکه‌ینه‌وه ‌ئه‌وه‌نده‌نه‌بێت که‌بیری مسوڵمانانی عه‌زیزی بخه‌ینه‌وه ‌که ‌پاراستنی گیانی مرۆڤ وهڕێکاره ‌گونجاوه‌کان یه‌کیکه ‌له ‌مقائیدی شه‌ریعه‌ت وه‌که‌س لاری لیی نیه ‌به‌ڵام ناکرێت به‌بیانوی ئه‌م ڤایرۆسه ‌شه‌عائیره‌کان به‌تایبه‌ت نویژی جومعه ‌بوه‌ستینرێت له‌وه‌زیاتر بۆیه‌ ده‌کرێت چاره‌سه‌ری شه‌رعی بۆ ئه‌م گرفته ‌بدۆزینه‌وه ‌ئه‌ویش به‌رای ئێمه ‌له‌م چه‌ند خاله‌دایه‌:

١-به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی خه‌لک له‌ناوماڵه‌کانیان و ده‌رنه‌چونیان به‌مه‌به‌ستی پاراستنیان

٢- مسوڵمانان ده‌کریت بچینه ‌سه‌ر رای ئه‌و زانایانه‌ی که ‌فه‌رموویانه ‌ده‌کرێت نویژی جومعه‌له ‌

٣ که‌سیش پیک بێت ئه‌وکاته‌ له‌مزگه‌وته‌کان ته‌نھا ووتاربیژی جومعه ‌و دووکه‌سی تر جومعه‌که ‌ئه‌نجام بده‌ن و له‌ته‌له‌فزیون و توره‌کومه‌لایه‌تیه‌کان په‌خش بکرێت به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ .

٣- ھاوکات مسوڵمانان له‌ماڵه‌کانی خۆیانه‌وه‌ده‌ست نویژ بگرن و رووه‌و قیبله ‌دابنیشن به‌بێ ده‌نگ وابزانن له ‌مزگه‌وتن له‌گه‌ڵ مامۆستا شعائیره‌کان جی به‌جی بکه‌ن ونویژه‌که‌یان به ‌جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام بده‌ن له‌ریگه‌ی ته‌له‌فزیون یان ھه‌رئامیریکی تربێت .

٤- زانایان پێ یان وایه ‌ئه‌مه‌چاره‌سه‌ریکی کاتی گونجاوه ‌بۆ ئه‌م حاله‌ته ‌زۆر زه‌رورانه ‌ئه‌گینا ھیچ پاساوێک نیه‌ بۆ ته‌رک کردنی شه‌عائیری خودا .

٥- إن شاءالله‌ خوای گه‌وره‌خێری جومعه‌که ‌و ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌که ‌وه‌ک خۆی ده‌نوسێت له‌به‌ربونی عوزری شه‌رعی ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێکارانه‌جێ به‌جێ بکرێت له‌م کاته‌ ناھه‌مواره‌دا …به‌ھیوای تیپه‌راندنی ئه‌م دوخه‌و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه‌دا و شیفای زوو بۆ نه‌خوشه‌کان وصلي الله على محمد واله عرفان علی عبدالعزیز

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close