ئابووریكوردستان

“بەشێك لە نەوتە هەرزانەکەی عێراق گەیشتووە”

باسک نێت – سلێمانی

سەلام عومەر، ئەندامی لیژنەی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند “بڕێکی کەمی نەوتەکەی عێراق گەیشتووەتە هەرێم، تا ئێستا دیار نییە کە دەبێت بە چ نرخێک بەسەر هاووڵاتییان دابەشی بکەین، بڕیاری وەزارەتمان لەو بارەیەوە پێنەگەیشتووە”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، نەوتەکەی حکومەتی عێراق بەسەر ناوچە شاخاوییەکانی قەڵادزێ، ڕانیە، پشدەر، هەڵشۆ و پێنجوێن…هتد دابەشدەکەین، بەپێی ئەو بڕەی کە لە حکومەتی عێراقەوە بۆمان دێت.

ناوبراو باسی لەوەشکرد، نەوتەکەی حکومەتی عێراق بڕێکی کەمی گەیشتووە و هەمووی 10 تەنکەر دەبێت، بەپێی ڕۆژ بڕەکەی دەگۆڕێت و دیاریکراو نییە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close