عێراقكوردستانهەواڵ

بەشەخۆراکی ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، یەکەمین بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمساڵ لە سبەینێ دووشەممەوە بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

ئەسیر داود غەریزی، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە یەکەمین بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمساڵ دابەشدەکرێت.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کۆمپانیای گشتیی بازرگانی مادە خۆراکییەکان سەرجەم ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە و مادە خۆراکییەکان لە کۆگای کۆمپانیاکەدا دانراون و داوا لە بریکارانی خۆراک دەکات سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی پشکی ھاوڵاتییان.

ڕوونیشیکردووەتەوە، بڕی سێ ملیۆن فەردە ئارد ئامادەکراوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی کۆبۆنی خۆراکەوە بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشبکرێت.

وەزیری بازرگانی عێراق دەشڵیت، ھاوڵاتییان دەتوانن لە سبەینێوە سەردانی بریکارەکانیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانەیان کە شیر و ھێلکە و گۆشتی مریشک و گۆشتی بە نرخی پاڵپشتیکراو لەخۆدەگرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close