پارێزگاری سلێمانی قۆناغێكی دیكەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵكی راگەیاند و دەڵێت كاتی ئەوەیە بە كاركردنی شەوانە و رۆژانە قەرەبووی زیانەكان بكەینەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبووك رایگەیاند، پێكەوە قۆناغە سەخت و مەترسیدار و هەڕەشە گەورەكانی كۆرۆنامان گەیاندە قۆناغێكی باش، دەبێت بەردەوام پێكەوەبین.
ئەو رونیكردووەتەوە ئیتر كاتی ئەوەیە بەكاركردنی شەوانە و ڕۆژانەی بەردەوام؛ لەگەڵ پاراستنی تەندروستیی تاك قەرەبووی بەشێك لە زیان و نەهامەتییەكانی ڕۆژانی ڕابردوو بكەینەوە.
لەگەڵ داوای ڕەوا و كارو كەسابەت و ژیانی شكۆمەندانە و چارەسەركردنی خەم و گرفت و كێشەكانتانین، بۆ ئەوەی بەهەمومان دۆخی بژێوی خەڵك و ئابوریی دەوڵەتیش بەهەمان گیان و ئامانج و ئیرادە و سوربوون و بەردەوامبوون، چارەسەربكەین.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە