
ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاویکردەوە حکومەتی عێراق پەیامی ئاراستەی گروپە میلیشیاییەکان کردووە، بەوەی بەهیچ جۆرێک نەچنە نێو شەڕی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل، خۆیان و عێراق لەو شەڕە بەدوور بگرن.
بەپێی زانیاریەکانی شەرقولئەوسەت سودانی لەگەڵ سەرکردەی گروپە چەکدارەکان لەسەر هێلەو ئاگاداری کردونەتەوه لە لێکەوتەی مەترسیداری هەر تێوەگلانێکیان لەشەڕەکە.
سەرکردەی گروپی کەتائیبی سەیدئەلشوهەدا ڕایگەیاندووە ئەو توانا سەربازیەی لەبەردەستی ئێمەیە کاریگەری لەسەر هاوکێشەی شەڕەکە ناکات، چونکە ئاستی شەڕەکە زۆر بەرزترە، ئەوەش وەک ئاماژەیەک دەبیندرێت کە گروپەکان ناچنەناو شەڕەکە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




