ئه‌مڕۆ له شاری عه‌له‌مه‌ینی میسری لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌به‌شداری سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق، به‌حره‌ین، ئیمارات، ئوردن و میسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22 ـی ئابی 2022، له شاری (عه‌له‌مه‌ین)، له وڵاتی میسر لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به به‌شداریی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی ھـه‌ر یه‌كه له وڵاتانی عێراق، به‌حره‌ین، ئیمارات، ئوردن و میسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، لوتكه‌كه له ئاستێكی به‌رزدا ده‌بێت و، به‌به‌شداری هه‌ریه‌كه له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای ئوردن، شا حه‌مه‌د بن عیسا خه‌لیفه، شای به‌حره‌ین و عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌میانی لوتكه‌كه‌دا تاوتوێی ئاسایشی ناوچه‌كه، دۆخی سیاسی وڵاتانی عه‌ره‌بی و بابه‌تی نه‌وت و وزه ده‌كرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێ یه‌كشه‌ممه 21 ـی ئابی 2022، محه‌ممه‌د بن زاید، سه‌رۆكی ئیمارات گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌له‌مه‌ین و له‌لایه‌ن عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسره‌وه پێشوازی لێكرا.