جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ترەمپ بە وەفدەكەی ئۆكرانیای وتووە كاتی رۆیشتنتان هاتووە

ترەمپ بە وەفدەكەی ئۆكرانیای وتووە كاتی رۆیشتنتان هاتووە

باسک نێت
کەناڵی “سی ئێن ئێن” وردەکاریی ئەو دۆخە خراپ و بێڕێزییە ئاشکرادەكات، کە ڕۆژی هەینی بەسەر وەفدەكەی ئۆکرانیا هاتووە لە کۆشکی سپی.

دوای دەمەقاڵێ‌ توندەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ڤلۆدیمێر زیلینسکی هاوتا ئۆكرانییەكەی، كەناڵی “سی ئێن ئێن” بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆشکی سپی دەركراوە.

دوای ئەوەی ترەمپ بڕیاریداوە کە زیلینسکی لە دۆخێکدا نییە دانوستاندا بكات، مارکۆ ڕوبیو، وەزیری دەرەوە و مایک واڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، راسپاردووە، بۆ ئەوەی پەیامێک پێشکەش بە سەرۆکی ئۆکرانیا بکەن و پێیبڵێن “کاتی رۆیشتنتان هاتووە”.

بەوتەی سەرچاوەكە، زیلینسكی تاکە کەس نەبووە کە لە کۆشکی سپیدا خراپ مامەڵەی لەگەڵدا کراوە، بەڵکو دەوروبەرەکەیشی خراوەتە دۆخێکی نائاساییەوە.
ئەو تیمەی لەگەڵ زیلینسکی بوون لە ژوورێکی جیادا بوون، ئەوەش نەریتە کاتێک سەرکردەیەکی بیانی سەردانی کۆشکی سپی دەکات.

بەڵام ئۆکراینییەکان ژەمی ئێوارەیان لە کۆشکی سپی نەخوارد، هەرچەندە خواردنەکە ئامادە بووە، لە کاتێکدا کە ژەمی ئێوارە لەسەرعەرەبانە لە راڕەوێكدا لە دەرەوەی نوسینگەی سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی دانرابوو، فەرمان بە فدەكەی ئۆکرانیا كرا بڕۆن.

بەرپرسێكی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، ئۆکراینییەکان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە و ویستویانە گفتوگۆکان بەردەوام بن، بەڵام زۆر بە سادەیی پێیان وتراوە نەخێر.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close