
سەرجەم ئه‌ندامانی خولی چواره‌می پەرلەمانى عێراق خانەنیشین دەکرێن کە ژمارەیان (324) پەرلەمانتارە.
ئەمڕۆ سێشەممە، رۆژنامه‌ی واقیعی عێراق مه‌رسومێكی كۆماری تایبه‌ت به خانه‌نشینكردنی ئه‌ندامانی خولی چواره‌می پەرلەمانى عیراقى بڵاوكرده‌وه.
مەرسومەکە، ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه دیاریکردوە کە (324) ئەندامە و به‌پێی یاسای خانه‌نشینی ژماره (9ی ساڵی 2014)، خانه‌نشین ده‌كرێن.
ئاماژه بەوەشکراوە كه له رۆژی بڵاوبونەوەى مەرسوکەکەوە، له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی عێراق پێویسته مه‌رسوومه‌كه جێبه‌جێ بكات.
ده‌قی مه‌رسوومه‌كه

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە