كوردستانهەواڵ

لەبارەی پۆشینی جلی کوردیەوە لەقوتابخانەکانی کەرکوک

بەڕێوبەری خوێندنی کوردی لەکەرکوک داوای لەستافی مامۆستایان وکارگێڕی قوتابخانەکان کرد ڕۆژی پۆشینی جل وبەرگی کوردی بەرز ڕاگرن..

باسک نێت – کەرکوک

لەبڵاوکراویەکدا کامەران عەلی بەڕێوبەری خوێندنی کوردی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە سەرجەم قوتابخانەکان و ناوەندەکانی سەربەخوێندنی کوردی ئاگادارتان دەکەینەوە لە بەرواری 2024/3/10 کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممە ڕۆژی پۆشینی جلوبەرگی کوردی یە وە داواکارین گشت قوتابخانەکان ئەم بۆنەیە بەرز ڕابگرن وە لە ڕۆژی خۆیدا ئەنجامبدرێت چونکە بۆنەیەکی نەتەوایەتیی میللەتەکەمانە وە نابێت ڕۆژی جلی کوردی کاتەکەی بگۆڕدرێت چونکە لە ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە..

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close