بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات.
باسک نێت – ڕاپەڕین
لەڕۆژی٢٠٢٤/٤/٢ دوای بەدواداچوون و چاودێکردن، هێزەکانی ئاسایش لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانیان (٤)تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەڕووبەڕوبونەوەیەکی چەکداری لە ڕانیە دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ( ٣،٥٠٠)سێ کیلۆ و نیو ماددەی کریستاڵ و بڕی (٣٠٠)دەنک حەبی تڕاماڵ و (٥٠٠)گرام شیلەی تلیاک و (دوو) ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی ماددەکان بەکاردەهێنران.
لەئێستادا بە ماددەی (٢٦)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە