
بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە
باسک نێت
کۆمپانیای دانەغاز
بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر لەدوای هێرشەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو 26-11-2025 ئاسایی بووەتەوە.
دوای تووندکردنی رێوشوێنە ئەمنییەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە فیدراڵییەکان، بەرهەمهێنانی غازمان دەستپێکردووەتەوە و سوپاسی هەردوو حکومەت بۆ ئەو مەبەستە دەکەین.
رایگەیاندووە، لەگەڵ هاوبەشەکانمان پابەندن بە سەلامەتیی کارمەندانمان و دابینکردنی کارەبا و غازی ئێڵ پی جی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق.
شەوى ٢٦ـی مانگى ڕابردوو لە ڕێگەى مووشەکەوە هێرشكرایە سەر کێڵگەى بەرهەمێنانى غازى کۆرمۆر، کە بەهۆیەوە سێ ڕۆژ كارەبا لە بەشێکى زۆرى هەرێمى کوردستان کوژایەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




