
فازیل نەبی، بریكاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت “موچەی مانگەكانی 11 و 12 ئێستا ئیتر بەتەواوەتی لە خەتەردایە و تەنها دوو ڕێگاش هەیە بۆئەوەی ئەو دوو موچەیە نەفەوتێت” .
سەبارەت بەو دوو ڕێگایەش، فازیل نەبی ڕایدەگەیەنێت “ڕێگای یەكەم ئەوەیە كە سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمان بە وەزارەتی دارایی بكات بۆ خەرجكردنی ئەو دوو موچەیە، لە حاڵێكدا ئەگەر وەزیری دارایی وتی؛ نەختینەم لەبەردەست نیە، دەكرێت ببێتە (ئەمانات) و لە ساڵی 2026 سەرفی بكات” .
هەرچی ڕێگای دووەمە، بەوتەی فازیل نەبی، ئەوەیە كە دەبێ كورد خۆی ئامادەبكات بۆ شەڕێكی گەورە لەسەر بودجەی ساڵی 2026 و ئەو هەڵە و ستەمانەی لە بودجەی سێ ساڵی لە هەرێمی كوردستان كرا، چاك بكرێتەوە .
ئاماژەبەوەشدەكات “100% موچەی مانگەكانی 11 و 12 فەوتاوە، بەڵام دەكرێت لە بودجەی ساڵی 2026، مادەیەك زیادبكرێت كە بەمجۆرە بێت؛ لەبەرئەوەی دوو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم سەرف بكرێت، بڕی دوو ترلیۆن دینار زیاد بكرێت بۆسەر پشكی هەرێم بۆ خەرجكردنی ئەو دوو موچەیە” .
باسک نێت




