
بەپێی ڕاگەیاندنەکانی ئێران، کانێکی گەورەی زێڕ لە پارێزگای خوراسانی باشوور دۆزراوەتەوە.
باسک نێت
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئێران مۆڵەتی وەبەرهێنانی بە کانەکە بە ناوی “شادان” پەسەند کردووە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فارس نیوز، یەدەگی خۆڵ و بەردی کانە نوێیەکە دەگاتە نزیکەی 7 ملیۆن و 950 هەزار تۆن. ئێران خاوەنی 15 کانێ زێڕە، کە زۆربەیان لە ناوچە کوردستانییەکان هەڵکەوتوون، وەک کانێ زەرشۆران لە پارێزگای ورمێ کە ساڵانە بڕێکی زۆر زێڕی عەیار 24ی لێ بەرهەم دەهێنرێت. سەرەڕای بوونی ئەم کانانە، ئەو ئامارانەی کە لە ئێران سەبارەت بە یەدەگی کانە زێڕەکان و بەرهەمهێنانی ساڵانەی زێڕ بڵاودەکرێنەوە، بە تەواوی ڕاست نین و هێشتا ئامارێکی یەکلاکەرەوە لەبەردەستدا نییە.
جێی ئاماژەیە، کانەکانی زێڕ پێکهاتوون لە بەرد و خۆڵی زێڕدار، کە پێویستیان بە پاڵاوتن هەیە بۆ دەرهێنانی زێڕی خاو.




