جیهانكوردستانهەواڵ

سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لەبارەی سەردانەکەی شاندی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

باسک نێت

سەرۆکایەتى کۆمارى ئێران راگەیەنراوێکى لەبارەى کۆبونەوەکەیان لەگەڵ شاندى سەرۆکایەتیی هەرێم بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ ئێران ئاسایشى عێراق بە ئاسایشى خۆى دەزانێت و جەختیش کراوەتەوە کە ئەم سەردانە خاڵى وەرچەرخانە بۆ پەیوەندییە سیاسییەکانى نێوان هەردولا.

لە بەیاننامەکەى سەرۆکایەتیی کۆمارى ئێران هاتوە؛ پێویستە عێراق و هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى رەها رێگریی لە خراپ بەکارهێنانى خاکەکەیان بگرن لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ هەر هێرشێک دژى ئێران.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە پاڵپشتییەکانى ئێران لە رابردودا بۆ هەرێمى کوردستان سەلمێنەرى ئەوەیە کە ئەو وڵاتە بەردەوام لە رۆژە سەختەکاندا لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان وەستاوە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close