عێراقهەواڵ

بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران 9 کەسایەتی کێبڕکێی پۆستەکە دەکەن

بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران 9 کەسایەتی کێبڕکێی پۆستەکە دەکەن

باسک نێت
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆژنامەوانیی سەربەخۆ، لە لیستی سەرەتایی کاندیدانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ژمارەی ئەو کەسانەی تائێستا بۆ ئەو پۆستە کاندیدن گەیشتوونەتە 9 کەس.

لەنێو ئەو کاندیدانەدا هەریەک لەمحەمەد شیاع سودانی و نوری مالیکی و حەیدەر عەبادی بەدیدەکرێن.

لەوبارەیەوە ئاژانسەکە لەزاری سەرچاوەیەکی نزیک لەچوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرایکرد: بۆ لیستی سەرەتایی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ناوی نوێ زیادکراوەو کۆی گشتیی کاندیدان ژمارەیان گەیشتووەتە 9 کەس.

کاندیدەکانیش بریتین لە (محەمەد شیاع سودانی، حەمید شەتری، نوری مالیکی، حەیدەر عەبادی، عەلی شوکری، قاسم ئەعرەجی، عەبدولحسێن عەبتان، باسم بەدری، محەمەد دەڕاجی).

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close