
باسک نێت
بڕیار بوو ئەمڕۆ سێشەممە دەوامی سەرجەم قوتابخانە و قوتابخانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین بەڕووی خوێندکاراندا بکرێنەوە، بەڵام بەهۆی بەردەوامی بایکۆتی مامۆستایان قوتابیان کە ئەمڕۆ هاتبونەوە بۆ دەوام نێردرانەوە ماڵەوە.
لەبەشێکی هەرەزۆری قوتابخانە و خوێندنگاکانئ ئەو سنورانەدا بایکۆت بەردەوامە و دەرگای قوتابخانەکان بەڕووی خوێندکاراندا نەکراونەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان چەند قوتابخانەیەک دەوام دەکرێت ئەوانیش تەنها بۆ پۆلی ١٢ی بنەڕەتییە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




