ئابووریعێراقهەواڵ

وەزارەتی بازرگانی:واده‌ی دابه‌شكردنی به‌شه‌ خۆراكی مانگی یه‌كی ئاشكرا كرد

وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراق‌ رایگەیاند، یەكەم سەبەتەی خۆراكی ساڵی ٢٠٢٢ لە چوارچێوەی پسووڵەی خۆراكی مانگانەی ھاوڵاتییان لەم ھەفتەیەوە دابەشدەكرێت. دەشڵێت، “جگە لە ئارد شەش ماد لە خۆدەگرێت”.

وەزارەتی بازرگانی عێراق‌ لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد، لەم ھەفتەیەوە و لەرێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی یەكەمین سەبەتەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان.

ئاماژەی بەوەشداوە، سەبەتە خۆراکییەکە جگە لە ئاردی مانگانە، لە شەش ماددەی خۆراكی پێكهاتووە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیانراوەکەی وەزارەتی بازرگانی عێراقدا هاتووە، ماددەكانی سەبەتەی خۆراكییەکە بریتین لە نۆك و فاسۆلیا و برنج و رۆن و شەكر و دۆشاوی تەماتە و كوالێتیشیان بەرزه.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی بازرگانی عێراق بە بڕیارێک دابەشكردنی بەشەخۆراك بۆ بەشێكی چین و توێژەكان راگرت، كە ئەو فەرمانبەرانەی مووچەیان لەسەرووی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار زیاتر و بازرگان و ئەندامانی پەرلەمان و وەزیرەكان و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان و بەڵێندەران و ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین دەگرێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close