كوردستانهەواڵ

پارێزگاری سلێمانی له‌باره‌ی ده‌وامی سبه‌ینێ بڕیاریدا

پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، لە بەر نزمبونەوەی زۆری پلەکانی گەرماو دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە هەندێک ناوچەو گەڕەکەکاندا، دەوامی سبەینێی دامودەزگاکان لە سەعات 10ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ سەعات 2:00ی پاشنیوەڕۆ.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان، بەردەوام دەبن لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا، لە بەر نزمبونەوەی زۆری پلەکانی گەرماو دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە هەندێک ناوچەو گەڕەکەکاندا، دەوامی سبەینێی دامودەزگاکان (یەکشەممە 23ی مانگ)، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ لە سەعات 10:00ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ سەعات 2:00ی پاشنیوەڕۆ”.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ شه‌پۆلێكی به‌فرو باران و بارسته‌ هه‌وایه‌كی سارد رو له‌ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ و شه‌خته‌ و سه‌هۆڵبه‌ندان دروستبوه‌، به‌رده‌وام هۆشداری ده‌درێته‌ هاوڵاتیان كه‌ ئاگاداری خۆیان بن له‌كاتی چونه‌ ده‌ره‌وه‌یاندا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close