كوردستانهەواڵ

چاوەڕێ دەکرێت لە رۆژانی ئایندەدا ئاژەڵێکی زۆر بگاتە هەرێمی کوردستان، ئەوەش نرخی گۆشت دادەبەزێنێت

باسک نێت

رابەر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، ئاسانکاریی زۆریان کردووە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئاژەڵ هاوردەی هەرێمی کوردستان بکەن و هەموو هاوڵاتییەک دەتوانێت لەژێر چاودێریدا ئاژەڵ بهێنێتە هەرێمی کوردستان و باجیش بەرێژەی 50% کەمدەکرێتەوە.

وتیشی، لە ئێستادا ئێران رەزامەندیی داوە لە رێگەی ترانزێتی ئەو وڵاتەوە ئاژەڵ هاوردەبکەین، بەڵام داوایانکردووە حکومەتی عێراق لە رێگەی ئیمەیڵەوە ئاگاداریان بکەنەوە بەوەی کە رەزامەندن بە هاوردەکردنی ئاژەڵ.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ حکومەتی عێراق دانیشتوون و لارییان نەبووە کە رەزامەندی بە ئێران بدەن، بۆیە ئێستا کۆمپانیا و هاوڵاتییەکی زۆر داوایانکردووە ئاژەڵ هاوردە بکەن و چاوەڕێ دەکەن لە رۆژانی ئایندەدا ئاژەڵێکی زۆر بگاتە هەرێمی کوردستان، ئەوەش نرخی گۆشت دادەبەزێنێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close