
ئەحمەد شەرع موفتی نوێی سووریای دەستنیشان کرد
باسک نێت
بە ئامادەبوونی ژمارەیەک کەسایەتیی ئایینی، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا، ئوسامە ریفاعی وەکوو موفتی نوێی گەورەی ئەو وڵاتە دەستنیشان کرد.
ئەحمەد شەرع لەبارەی دەستنیشانکردنی موفتییە نوێیەکەی سووریا وتی: “یەکێکە لە باشترین پیاوەکانی شام” و دووپاتی کردەوە “بەرپرسیارێتی، ئەمانەت و ڕۆڵی فەتوا لە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتی نوێدا بۆ هەموو کەسێک روونە، بە تایبەتی دوای ئەوەی کە فەتوا لە لایەن کەسانی لێنەهاتووەوە هەڵەی لە بەرامبەر کرا و کەسانی ناکارامە دەستوەردانیان تێدا کرد. لەسەر ئێمە پێویستە، هەموو ئەو شتانەی رژێمی رووخاو وێرانی کردبوون، لە هەموو بوارێکدا بۆ سووریا بیانگەڕێنینەوە.”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




