
باسک نێت
ئەنجومەنی راژەی عێراقی رایگەیاند، بەشێکی دیکە لە دەرچووە یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی بالا دادەمەزرێنن و دەشڵێت، بەردەوام دەبن لە رەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ درچووان.
ئەنجومەنی راژەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوام دەبن لە دامەزراندنی دەرچووی زیاتر و رەخسانی هەلیکاری نوێ لە وڵاتدا بە مەبەستی کەمکردنەوەی بێکاری.
ئەوەشی خستەڕوو، لە پشووە فەرمیەکانیشدا بەردەوام دەبن لە کارەکانیان و بۆ تەواوکردنی رێوشوێنەکانی دامەزراندن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی داوە و ژمارەیەکی زۆری دامەزراندووە و لە ئێستادا ٢٣ هەزار پلەی وەزیفی ماوە دابمەزرێندرێن، کە دەکەوێتە چوارچێوەی بودجەی ئەم ساڵەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە


