
سودانی : سەردەمی خۆشگوزەرانی دەستیپێکرد
باسک نێت
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق :
داهاتیی نانەوتیمان گەیاندووەتە 14% و دەمانەوێت بەرزتریشی بكەینەوە.
لەدوای تەواوبوونی پرۆژەی FCC لە بەسرە لە کۆتایی ئەمساڵدا عێراق دەتوانێت پێویستی ناوخۆیی لە بەنزینی ئۆکتان بەرز پڕبکاتەوە، لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی بواری نەوت دەمانەوێت بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت نۆژەنبکەینەوە کە ئامانجمان پارێزگاریکردنە لە سامانی نەوت
زۆرینەی ئەو بەرهەمە خۆراکییانەی لە چوارچێوەی پسووڵەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێن بەرهەمی ناوخۆیین، توانیومانە داهاتی نانەوتی بۆ 14% بەرزبکەینەوە و لە هەوڵی ئەوەداین زیادتریشی بکەین.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




