عێراقهەواڵ

نزیكەی (12) ملیۆن قوتابی روویان لە هۆڵەكانی خوێندن كرد

ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەكانی عێراق دەستیپێكرد

نزیكەی (12) ملیۆن قوتابی روویان لە هۆڵەكانی خوێندن كرد

باسک نێت

بەیانی ئەمڕۆ، پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن لەتەواوی قوتابخانەكانی عێراق دەستیپێكرد، جگە لە هەرێمی كوردستان.

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، نزیكەی (12)ملیۆن قوتابی روویان لە هۆڵەكانی خوێندن كردووە، لە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی خوێندنی ساڵی (2024_2025). 

ئیبراهیم جبوری، وەزیری پەروەردەی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا بەوبۆنەیەوە، داوای كاركردنی كردووە بە گیانی یەك تیم و قۆستنەوەی ئەو دەرفەتە بۆ بونیادنانی ئایندەیەكی پرشنگدار بۆ قوتابیان.

پێشتر وەزارەتی پەروەردەی عێراق، رایگەیاند: رۆژی یەك شەممە، بەرواری (22)ئەیلولی (2024)، وادەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنە لە عێراق.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close