عێراقكوردستانهەواڵ

 بۆ دابینکردنی مووچەی ٢٠٠ هەزار کەس شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

بۆ دابینکردنی مووچەی ٢٠٠ هەزار کەس شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

باسک نێت

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتیی هەرێمی کوردستان بۆ دۆسیەی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتیی سەردانی بەغدا دەکات و ناوی 205 هەزار کەس لەگەڵ خۆی دەبات.

بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی مووچە و سوومەندبووانی چاودێریی کۆمەڵایەتی، بەم نزیکانە کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

پێش کۆرۆنا نزیکەی 88 هەزار کەس مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتیان هەبوو؛ بەڵام دوای کۆرۆنا و سەختی ژیان ئێستا ژمارەکە بۆ 205 هەزار کەس بەرزبووەتەوە.

بڕیارە وەزیر سەردانی بەغدا بکات و 205 هەزار ناوی خێزان لەگەڵ خۆی دەبات بۆ ئەوەی پارەی پێویستیان بۆ دابینبکرێت و مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەربگرن.

داوادەکرێت پارەی پێویستیان بۆ دابین بکرێت، بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەیان بدات.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close