
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی سامر غەزبان جێگری سەرۆك وەزیران، وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر و رێگاكانی چارەسەركردنیان گفتوگۆیان كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، پاش تاتوتوێکردنی چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە تایبەت کێشەی نەوت و بودجە، بڕیاردرا بۆ گەڵاڵەکردنی ڕێوشوێنی چارەسەر کۆبوونەوەکان ئەمڕۆ و سبەی هەر لە بەغدا لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەردوولا بەردەوام بن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە