
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی قایمقامیەتی سلێمانی، لە ئەنجامی سەردانەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ كۆگا و ئەو شوێنانەی خواردەمەنی تێدا عەمبار دەكرێت، لە كۆگای خالس-ی گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی دەستیان بەسەر بڕی چوار تۆن كاكڵە گوێزی ئەمریكیدا گرتووە.
ئەو كاكڵە گوێزەی دەستیبەسەرداگیراوە بەرواری بەسەرچونی بەسەرەوە نەبووە و بڕی (130) كیلۆگرامیشی كەڕووی كردووە. پشكنین دەریخستوە كە شیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە.
دوای ئەنجامی پشكنینەكان بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو كاكڵە گوێزەی دەستی بەسەردا گیراوە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە