تەندروستیكوردستانهەواڵ

پێنج تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران.

وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، پیاوێک تەمەن 49 ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن 23 ساڵ و کچێکی 14 ساڵ لە قەزای سۆران لە گەڕەکی 26 گوڵان تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تووشبووی چوارەم پیاوێکی تەمەن 67 ساڵییە لە ناحیەی سمیلان. تووشبووی پێنجەم کوڕێکی تەمەن 18 ساڵییە لە تەلار سیتی لە ناحیەی کەسنەزان، لە هەمان خێزانی تووشبووی پێشووە. ھەموو توشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووەکانی پێشوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close