بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیكوردستان

رابەری گشتی لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕاگەیاندکاری دێرینی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبویەوە

بەڕێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەمڕۆ دوو شەممە ٤/١٢/٢٠٢٣ لە نوسینگەی تایبەتی بەڕێزی لە شاری سلێمانی چاوی کەوت بە ژمارەیەک لە ڕاگەیاندکاری دێرینی بزووتنەوەی ئیسلامی،
رابەری گشتی دەستخۆشی لێکردن بۆ هەوڵەکانیان و سەرکەوتنیان لە ئەرک و کارەکانیان و ئەو ئامانج و ئاڵایەی کە بەرزیان کردۆتەوە هەروەها ووتی لە ئێستادا سیاسەت و بەرنامەی بزووتنەوە تۆکمەو بەهێزتر دەبێت و بەهیمەتی کادیرە دڵسۆزەکان هەرگیز هیچ پلان و دەستێک ناتوانێ ئەو مێژووە پاک و خاوێنە لەکەدار بکات،
بەڵێنی پێدان لە ئایندەدا ئەولەیەتی کاری بزووتنەوەی ئیسلامی گرنگی دان بێت بە تواناکانی ڕاگەیاندن،
ئەمەو لەدوایدا فۆتۆگرافەری ناودارو بەتوانای کوردستان نازم مانیا تابلۆیەکی بەنرخی پێش کەش بە جەنابی ڕابەر کرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close