ئابووریكوردستانهەواڵ

وەزیری دارایی: بەڵێنەكانی حكومەت و جێبەجێ دەكرێت

ەزیری دارایی پشتیوانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانی کفری دوپات دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لەچوارچێوەی ئەو بەڵێنانەی لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە بەخەڵکی کفری دراوە، هەنگاو بەهانگاو دەستیان بە جێبەجێکردنی داواکاریەکانی قەزای کفری کردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد لە قایمقامی نوێی قەزای کفری و شاندێکی یاوەری.

وەزیری دارایی ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی ئەو بەڵێنانەی لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە بەخەڵکی کفری دراوە، هەنگاو بەهانگاو دەستیان بە جێبەجێکردنی داواکاریەکانی قەزای کفری کردووە و لەماوەی ڕابردودا هەر داواکاریەکی قەزاکە هاتبێتە وەزارەت و لە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئەواندا بوبێت ڕەزامەندیان لەسەر داوە.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ لەمەودواش بەپێی گونجاوی بارودۆخەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان هاوکار دەبن بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری شارەکە بکرێت.

لای خۆشیەوە ساهیر عەلی جاسم، قایمقامی نوێی قەزای کفری و شاندی یاوەری سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی وەزیری دارایی کرد، کە لەماوەی چوار ساڵی ڕابردودا هەرچی لەتوانایدا بوبێت بۆ خزمەتی شاری کفری درێغی نەکردووە و مانگی تەمموزی ڕابردوش بەمەیدانی سەردانی قەزاکەی کردووە و چەندین داواکاری مانگرتوانی جێبەجێکردووە لەوانە زیادکردنی پێشینەی دام و دەزگاکان و تەرخان کردنی پارەی پێویست بۆ چەندین پرۆژەی تەندروستی و ڕێگاوبان و پەروەردەو وەرزش و گەشتیاری و چەندین بواری دیکە.

بەپێی ڕأگەیەنراوەكە، چەند داواکاریەک لەلایەن قایمقامی کفرییەوە ئاڕاستەی وەزیری دارایی کرا، کە خۆی لە چەند پرۆژەیەکی قیرتاوکردن و دروست کردنی پرۆژەیەکی گەشتیاری لە سەر بەنداوی باوەشاسوار دەبینیەوە، وەزیری داراییش ڕایگەیاند، دوای ئاڕاستەکردنی پڕۆژەکان لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە بەپێی بارودۆخی دارایی بڕیار لەسەر جێبەجێکردنیان دەدەن. تاگ :کفریوەزیری دارایی هەرێم

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close