باسک نێت – کەرکوک
سوپا هێشتا لە گەڕەكەكە جێگیربووە و سورە لەسەر وەرگرتنەوەی ئەو خانووانە بۆ وەزارەتی بەرگری عیراق، هاوڵاتیانیش خێمەیان هەڵداوە و پێداگری دەكەن لەوەی خانووەكان چۆڵناكەن.
گەڕەكەكە لانیكەم 125 خانوو دەبێت، بەر لە روخاندنی رژێم بۆ ئەفسەرانی سوپا دروستكراوە، بەڵام لە ساڵی 2003وە ناونراوە “نەورۆز”، لە ڕاستیدا بەشێكە لە گەڕەكی واسیتی.
خانووەكان هەندێكیان 300 بۆ 400 مەتر یان زیاترن و ئەوانەی تیایدا نیشتەجێن كوردن.
لە ساڵی 2003وە بەشێك لەهاوڵاتیان لەو خانووانە نیشتەجێن، دوای ئەوەی ئەفسەرانی سوپا بەجێیانهێشت.
لە ساڵانی رابردودا، كڕین و فرۆشتنی زۆری پێوەكراوە، تەنانەت بەشێك لەوانەی تیایدا نیشتەجێن ئەفسەرەكانیان دۆزیوەتەوە و بە بڕە پارەیەك لەگەڵیاندا رێككەوتون.
بەڵام سوپا ئێستا دەڵێت “موڵكی وەزارەتی بەرگرین و دەبێت چۆڵی بكەن”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە