كەش و هەوا

“یەکەم شەپۆلی گەرمای هاوین دەستپێدەکات”

“یەکەم شەپۆلی گەرمای هاوین دەستپێدەکات”

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە شەپۆلی گەرما لە ناوچەکانمان دەستپێدەکات و پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ سێ تا چوار پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە، دوو سبەی چوارشەممەش کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت، کە ئەمەش یەکەم شەپۆلی گەرمای هاوینی ئەمساڵە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سێ ڕۆژی داهاتوو گەرمترین ماوەی ئەم مانگە دەبێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێ، لە شەودا هەوا گەرم و بێزارکەر دەبێت، بە ڕۆژیش باشترە خۆتان لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە تیشکی خۆر بپارێزن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close