
باسک نێت
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، شەوی رابردوو هێزە ئاسمانی و دەریاییەکانیان چەند هێرشێکیان کردە سەر چەند دامەزراوەیەکی حوسییەکانی یەمەن، ئاژانسی رۆیتەرزیش بڵاویکردەوە بەهۆی هێرشەکانەوە زیاتر لە ٣٠ کەس کوژراون.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، هێرشە ئاسمانی و دەریاییەکان بە فەرمانی ترەمپ، رادار و بەرگری ئاسمانی و سیستەمی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەكانی كردووەتە ئامانج، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ کردنەوەی رێڕەوی کەشتیوانی نێودەوڵەتی لە دەریای سور، کە ماوەی چەند مانگێکە حوسیەکان بە هێرشەکانیان پەکیان خستووە.
لای خۆیانەوە حوسیەکان رایگەیاندووە: بهئامانجگرتنی بنكهكانیان لهلایهن فڕۆكهكانی ئهمهریكا، بهریتانیا و ئیسرائیلهوه بووه و ناوچه ستراتیژییهكانیان به ئامانج گرتووه و دەشڵێن وەڵامێکی توندیان دەدەنەوە.
جێی باسە ئەوەش بە گەورەترین هێرشی سەربازی ئەمریکا دادەنرێت لەو کاتەوەی ترەمپ بووەتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا.




