جیهانهەواڵ

لوبنان بۆ ئیسرائیل: هێزەکانتان لە باشووری وڵاتەکەمان بەکشێننەوە

وتەبێژی سەرۆکایەتی لوبنان ڕایگەیاند،” ئەگەر هێزەکانتان لە باشووری وڵاتەکەمان نەکشێننەوە، ئەوەی پێویست بێت دەیکەین”.

باسک نێت

ئەمرۆ سێشەممە 18ـی 2ـی 2025، نەجات شەرەفەددین، وتەبێژی سەرۆکایەتی لوبنان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “مانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری وڵاتەکەمان بە داگیرکار دەزانین و داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین فشار لە ئیسرائیل بکات هێزەکانی لە باشووری لوبنان بکشێنیتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو: “بۆ کشانەوەی ئیسرائیل لە ناوچەکە ئەوەی پێویست بیت دەیکەین”.

پێشتر یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو: “هێزەکانی ئیسرائیل لە پێنج شوێنی باشووری لوبنان دەمێننەوە”.

رۆژی 27ـی تشرینی دووەمی 2024، ئاگربەستی نێوان حز*بوڵلای لوبنان و سوپای ئیسرائیل چووە واری جێبەجێ کردن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close