عێراق

ڕەزامەندى لەسەر دامەزراندنى یەکەمەکان درا

باسک نێت

ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر یەکلایکردنەوەی دامەزراندنی یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا کە کۆی گشتیان پێنج هەزار و 903 کەسە و لە بودجەکانی پێشوودا پەسەندکراون.
ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر دیاریکردنی نمرەی کار بۆ یەکەم و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا دەدات، بە کۆی گشتی پێنج هەزار و 903 کەس.

هاوکات، لە دوو ڕۆژی ڕابردوو، لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمان پەیوەندی بە سەرۆکی حکومەتەوە کردبوو بۆ ئەوەی فایلی خوێندکارە باڵاکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا بخرێتە کارنامەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close