
باسک نێت – کەرکوک
کەمێک پێش ئێستا لەنزیک مزگەوتی گەورەی شۆراو روبەروبونەوەی چەکداری رویداوە.. دوو چەکدار و هێزێکی ئەمنی روبەروی یەکتر بونەوە و تەقەیەکی زۆر کرا.
هێزێکی ئەمنی نشتیمانی عێراق، هەوڵی دەستگیرکردنی دوو کەسیان داوە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری مۆستانگیان پێبوە و روبەرووبونەوە لەنێوانیان رویدا.
لەئەنجامدا بەوتەی شایەتحالەکان، ئەو دوو کەسەی روبەروی هێزەکە بونەتەوە بە برینداری دەستگیرکراون.. بەپیی زانیارییە سەرەتایەکانیش باس لەوە دەکرێت گوایە بازرگانی ماددەی هۆشبەر بونە و زانیاریان لەسەر بوە.
بەپێی زانیاریەکانی باسک نێت کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکەش بریندارە بەڵام جارێ بەفەرمی هیچ رونکردنەوەیەک نەدراوەو ناوچەکە بەهێزی ئەمنی تەنراوەو کەس قسەی لەسەر ناکات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە