
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایگەیاند، سەرجەم گرێبەست و ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کە نەوتی بەرهەمهاتووی هەرێمی کوردستان دەکڕن تەواوبووە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم شکۆ بۆ عێراق وەک سەرچاوەیەکی سەرەکیی بازاڕی ئەوروپا دەگەڕێنێتەوە.
عەلی نەزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە، ڕایگەیاند: وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە هەرێمی کوردستان لە یەک چوارچێوەدا کاردەکەن، چونکە نەوتی بەرهەمهاتوو نەوتێکی عێراقییە، و تایبەتمەندییەکە تەنها لە سرووشتی پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێم ئەو کۆمپانیانەیە کە لەوێ کاردەکەن.
شەرتری لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دا: “نەوتی خاوی بەرهەمهاتوو لە هەرێمی کوردستان ئێستا هەناردە ناکرێت، بەڵکو لە ناوخۆی هەرێمدا بەکار دەبرێت، و ئێمە بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2025 کار دەکەین کە بڕە زیادەکانی دوای بەکارهێنانی ناوخۆیی بگۆڕدرێن بۆ هەناردە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوەشكرد: “کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت سەرجەم گرێبەست و پابەندییەکانی لەگەڵ کۆمپانیا کڕیارەکان کۆتایی پێهێناوە و ئامادەیە بۆ وەرگرتنی بڕەکان بە یەکجاری کە لەلایەن کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان و حکومەتی هەرێمەوە بەرهەم دێت.”
باسک نێت




