ڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

سێ یاساكە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوكرایەوە

سێ یاساكە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوكرایەوە
باسک نێت
سێ یاساكە (لێبوردنی گشتی، یاسای هەمواری بواری كەسێتی، یاسای گەڕاندنەوەی موڵكەكان بۆ خاوەنەكانیان) لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوكرایەوەو دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

یاساكان ئەمانەن:
– یاسای لێبوردنی گشتیی: ئەمە خواستی پێكهاتەی سوننەی لەسەر بوو، بەوپێیەی هەزاران كەس لە خەڵكی ئەم پێكهاتەیەك لەساڵانی رابردوودا لەلایەن دادگاكانی عێراقەوە بەتاوانی تیرۆر حوكمدرابوون، بەشێك لەمانە تەنیا راپۆرتی هەواڵدەری نهێنیان لەسەر بووەو سەركردەكانی سوننە دەڵێن بەزۆر دانپێدانانیان لێوەرگیراوە، بۆیە سوننە بە دەرچوونی ئەم یاسایە دەستكەوتێكی سیاسی گەورەی دەستكەوت.

– یاسای گەڕاندنەوەی موڵكەكان بۆ خاوەنەكانیان: ئەم یاسایە خواستی كوردی لەسەر بوو، بۆ گەڕاندنەوەی هەموو ئەو موڵكانەی كوردو پێكهاتەكانی تری وەكو توركمانە لە ناوچە جێناكۆكەكان بەهۆی هەندێك لە بڕیارەكانی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی هەڵوەشاوە (بەعس)، بەشێك لە شیعەكان لەم یاسایە ناڕازین و دەڵێن بەهۆی ئەم یاسایەوە بەشێكی زۆر لە “تیرۆرستان” ئازاد دەكرێن كە بەوتەی ئەوان خەڵكیان كوشتووە، ئەوەی جێگەی سەرەنجە ئەوەیە چەند رۆژی رابردوو پەرلەمانتارێكی شیعە ئەوەی ئاشكراكرد بەهۆی ئەم یاسایەوە ئەو فەرمانی دەستگیركردنەش هەڵدەوەشێتەوە كە دادگای عێراق لەسەر كەیسی كوشتنی هەریەكە لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس بۆ (دۆناڵد ترەمپ)ی سەرۆكی ئەمریكا دەریكردووە.

– یاسای هەمواری باری كەسێتیی: ئەم یاسایە لەسەر داوای شیعەكان داواكرا، یاساكە رێگە بە جێبەجێكردنی فیقهی جەعفەری دەدات و بەپێی ئەوەش دەرگا دەكاتەوە لەبەردەم بەشوودانی كچانی خوار تەمەن، ئەمە بەلای شیعەكانەوە گرنگ بوو لەو ڕوانگەی مەزهەبی شیعە بەسەر ناسنامەی عێراقدا زاڵ ببێت، بەڵام یاساكە رووبەڕووی ناڕەزایەتیی زۆری هێزو گروپە مەدەنییەكان بووەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close