كوردستانهەواڵ

دەست بەدابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان کرا

باسک نێت – سلێمانی

بەڕێوەبەری کۆمپانیای بازرگانیی دابەشکردنی خۆراک ڕایگەیاند، لە شاری سلێمانی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە دەستیپێکرد و بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە چوار ماددەی خۆراکی نوێ زیادکراوە.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بازرگانیی دابەشکردنی خۆراک لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە سلێمانی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە دەستیپێکرد و بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە چوار ماددەی خۆراکی نوێ زیادکراوە، بەڵام ھێشتا ئاردی پێویست نەگەیشتووەتە گەنجینەکان.

وتیشی، ئەو ماددانەی زیادکراون بۆ بەشەخۆراکی ھاوڵاتییان لە مانگی رەمەزاندا، بریتین لە نیشاستە، مەعکەرۆنی، ئاردی سپی و شەعریە، بەڵام ھێشتا رێژەیەکی کەمی ئاردەکە گەیشتووەتە گەنجینەکان و دوای گەیشتنی رێژەی پێویست ئەویش دابەشدەکەن.

باسی لەوەشکرد، زۆربەی مەڵبەندەکانی خۆراک شەکر و زەیتیان پێگەیشتووە و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی ھەموو بابەتەکانی دیکە دابەشدەکرێن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close