كوردستانهەواڵ

فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

لە ڕاگەیەنراوێکدا فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کۆمپانیانە نەکەن کە بە گران تکت دەفرۆشن.



تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە،” ئەوەی دەبینرێت کۆمەلێک کۆمپانیای بیانی کە لقیان لە هەرێمی کوردستان هەیە بلیتی گەشتکردن بە گرانتر دەفرۆشن بەو کەسانەی لە ئەوروپا و هەر وڵاتێکی تر گیریان خواردووە و دەیانەوێت بگەرێنەوە کوردستان و بە پێچەوانەشەوە، داوا دەکات هاوڵاتیان خۆیان بە دور بگرن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیانە”.


باسی لەوەشکردووە، ” تاکو ئێستا هیج رێنماییەکیان بۆ دەستپێکردنەوە و ئاساییکردنەوەی گەشتی فرۆکەی گەشتیاری بەدەست نەگەیشتووە و وەک فرۆکەخانەی سلێمانی پێیان باشە ئەو گەشتانە ئەنجامبدرێت، بەڵام بە مەرجێک نرخی تکتەکان لەگەڵ توانای دارایی هاوڵاتیان بگونجێت و لە ژێر چاودێری و رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت.


ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی تا 22ی ئەم مانگە سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەی گەشتیاری لە تەوای فڕۆکەخانەکانی عێراق هەڵپەسێردراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close