كوردستانهەواڵ

دوو کۆڵبەری کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان دەکوژرێن

لە سنوورەکانی شارەکانی خۆی و بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان 2 کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانیی سنوور گیانیان لەدەستدا و 2 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 9-5-2020 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری “بلەسووری خواروو”ی شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ، تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

لە ئەنجامی تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران، کۆڵبەرێک بە ناوی (لوقمان چوارگۆشە) کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی (مەنسوور چوارگۆشە و مەیسەم محەمەدی) بریندار کراون.

هەروەها کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی کەیوان کەوسەری لەکاتی کۆڵبەری و بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری چۆمانی ئەو شارە، گیانی لەدەستداوە. کەیوان کەوسەری خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.

بەپێی ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ، لەماوەی یەکساڵی رابردوو نزیکەی 50 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژارون و دەیان کەسیش برینداربوون، کە باس لەوە دەکرێت لە 70%ـی ئەو کۆڵبەرانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی. زۆرترینیشیان لە سنووری پارێزگای ورمێ و پارێزگای سنە بوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close