سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق رایگەیاند، پیدانى موچە بە خانەنشین و خەڵکى هەژار لە ئەولەویەتى کارەکانیەتى و جەخت لە دابەشکردنى موچەى خانەنشینانیش دەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى نوێى عێراق لە تویوتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دابەشکردنى موچەى خانەننشین و هەژاران بەردەوام دەبێت و دەشڵێت، رێگە نادات هیچ عێراقیەک چاو لێکبنێت بەر لەوەى دەوڵەت ئەرکەکانى جێبەجینەکردبێت.
لەو تویتەیدا ئاماژەى بەوەشداوە، عێراق ئەو کەسانە لە بیرناکات کە تەمەنیان لە خزمەتکردنى حکومەت و دەوڵەت بەڕێکردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتریش کازمى لەمیانى پەیوەندیەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ حسێن کەعبى جێگرى یەکەمى سەرۆک وەزیرانى عێراق جەختیکردەوە، ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنى موچەى خانەنشینان و تۆڕى چاودێرى کۆمەڵایەتى دەکەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە