جیهانهەواڵ

غەززە کۆتا هەناسەکانی ئەدات

بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی تەندروستی لەغەززە:

باسک نێت
غەززە کۆتا هەناسەکانی ئەدات، داگیرکەر هەموو ڕۆژی هێرشەکانی چڕتر دەکاتەوە و خەڵکی زیاتر دەکوژێ
تەرمی شەهیدەکان دەسووتێن .!
ماڵەکان بەسەر خەڵکیدا دەتەقێننەوە و دەیان شەهیدی لێدەکەوێتەوە .!
خەڵکیان بەزیندوویی لە کاتی خەوا لە چادرە كۆنەکانیان سووتاند .!
لاشەی شەهیدەکان دەدۆزرێنەوە بەبێ سەر .!
هەزاران کەس بەبێ پەناگە لەسەر شەقامەکان دەخەون، نیشانەی ماندوێتی و برسێتی لەسەر دەموچاویان دیارە .!
مووشەکی نوێی زەویهەژێنی وێرانکەر بەکاردەهێنن، کە مرۆڤ و داروبەرد لەناودەبات .!
برسێتی جەستەی منداڵ و گەورەکانی شێواندووە .!
نان و ئارد و خواردن و دەرمان نییە .!
قەیرانی کفن هەیە .!
شوێنی ناشتنی مردووەکان نەماوە، هەموو گۆڕەکان پڕبوون لە شەهید .!!
چۆن ئەم هەواڵانە دەبیستین و هیچ جوڵەیەکیش ناکەین …؟؟!

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close