عێراقهەواڵ

سبەی پەرلەمانی عێراق سەرۆك و جێگرەكانی هەڵدەبژێرێت

سبەی پەرلەمانی عێراق سەرۆك و جێگرەكانی هەڵدەبژێرێت

باسک نێت
سبەینێ‌ پەرلەمانی عێراق، سەرۆك و دوو جێگرەكەی هەڵدەبژێرێت، ئەمڕۆ سوننەكان دواین كۆبونەوەی رێككەوتن لەسەر كاندیدێك بە كۆدەنگی هەموو لایەنەكان دەكەن ، ئەوەش لە گەرمەی توندبونەوەی كێبڕكێی نێوان موسەننا سامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقدوم، كە چاوەڕوانناكرێت هیچ كامیان سازش بۆ ئەوی تریان بكات.

سەلاح دلێمی، ئەندامی هاوپەیمانی عەزم، بە رۆژنامەی (الصباح)ی راگەیاندووە: ئاماژەی بەهێز هەیە ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی بە دوو کاندیدەوە بچێتە ناو دانیشتنەکەوە ئەگەر ڕێککەوتن لەسەر یەک ناو نەکرێت، دووپاتیشیکردەوە، تا ئێستا هێزو و هاوپەیمانییەکان ناوی سەرۆکایەتییەکانیان یەکلایی نەکردووەتەوە.

دلێمی ئاماژەی بەوەشكردووە: پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکێکە لە کێشە پڕ مشتومڕەکان، پێشیوایە سوننەكان بەدوو كاندید دەچنە ناو دانیشتنی پەرلەمان، ئەوانیش سامەڕائی و حەلبوسیە.

لای خۆیەوە، ئاراس مەشهەدانی، ئەندامی هاوپەیمانی عەزم دووپاتی کردەوە: لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی هیچ کاندیدێکی سازان نییەو دەرگای کاندیدکردن کراوەیە بۆ هەریەکێک لە سەرکردەکانی ئەنجومەنەکە کە ئارەزووی خۆکاندیدکردنیان هەبێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری چوونە ناو دانیشتنی سبەینێ بە زیاتر لە کاندیدێک.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close