ئابووریجیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئەمریکا دەستی بەسەر 30 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڤەنزۆێلادا گرتووە

ئەمریکا دەستی بەسەر 30 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڤەنزۆێلادا گرتووە

باسک نێت

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆنتڕۆڵی ڕاستەوخۆیان بەسەر چالاکیی کۆمپانیاکانی نەوت لە ڤەنزۆێلا سەپاندووە و ئاشکرای کرد دەستیان بەسەر 30 ملیۆن بەرمیل نەوتدا گرتووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە 10ـی کانوونی دووەمی 2026، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “ئەمەریکا بڕیار دەدات کام کۆمپانیای نەوت ڕێگەی پێ دەدرێت لەناو ڤەنزۆێلا کار بکات”.

هەروەها جەختی کردەوە کە لە ئێستادا ئەمریکا کۆنتڕۆڵی ئاڕاستەی وەبەرهێنانی نەوتی ئەو وڵاتەی کردووە.

ترەمپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاشکرای کرد: “واشنتن دەستی بەسەر نزیکەی 30 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڤەنزۆێلادا گرتووە، کە بەهاکەی بە نزیکەی 4 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close