
“ئەوانەی دەچنە حەج ئەمڕۆ پارە نەدەن کەسێکی دیکە دەخرێتە شوێنتان”
باسک نێت
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف
“لە رێگەی میدیاوە؛ هەروەها بە تەلەفۆنیش ئاگاداری هەموو ئەو کەسانە کراوەتەوە کە ناویان بۆ حەج دەرچووە، پارە بهێنن، بۆیە هەرکەس ئەمڕۆ نەیهێنێت مافی دەفەوتێت و کەسێکی دیکە دەخرێتە جێگەی.”
دوایین کات بۆ بردنی پارەی حەجی ساڵی 2025، کۆتاییهاتنی کاتی دەوامی ئەمڕۆیە و “بەهیچ جۆرێک کاتەکە درێژ ناکرێتەوە”.
04ـی مانگی 11 دوایین کات بوو بۆ پێدانی یەکەم گوژمەی پارەی چوونە حەج کە چوار ملیۆن دینارە، بەڵام کاتەکە درێژکرایەوە بۆ ئەمڕۆ 12ـی مانگ.
ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەرچووە، دەتوانن لە رێگەی نووسینگهكانی حهج و عومرهی ههرێمی كوردستان له ههولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، زاخۆ، سۆران، راپەڕین و گەرمیان پسوولە وەربگرن و پارەکە رادەستی بانک بکەن.




