
باسک نێت
چاوەڕوان دەکرێت سبەی یەکشەممە مامۆستایان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق مانگرتن وخۆپیشاندان ئەنجامبدەن، مامۆستایان داوادەکەن هەموارکردنەوەی پێوەری مووچە بەزووترین کات جێبەجێبکرێت .
کادرەکانی پەروەردەی لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراق لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەدا لە کاتێکی هەستیاردا لەگەڵ نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی مانگرتن ئەنجامدەدەن.
پێشبینی دەکرێت سبەی زیاتر لە ٢٨ هەزار خوێندنگە لە عێراق، خۆپیشاندان بکەن.
لای خۆیەوە سەندیکای مامۆستایان ڕایگەیاند ڕۆژی یەکشەممە کە ڕۆژی مانگرتنەکەیە، کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی داواکارییەکانی مامۆستایان .
مامۆستایان داوادەکەن “دەرماڵەی پیشەیی لە ١٥٠ هەزاردینار زیاد بکرێت بۆ ٣٠٠ هەزار دینار یان زیادکردنی مووچەی بنەڕەتی بە ڕێژەی ٥٠٪ “.
هەروەها داوادەکەن پارچە زەوییەکی بەخۆڕایی بەسەر هەموو مامۆستا و فەرمانبەرێکی وەزارەتی پەروەردەدا دابەشبکرێت وهەروەها کاراکردنی یاسای پاراستنی مامۆستایان بۆ کەمکردنەوەی هێرشە دووبارەبووەکانی سەر کارمەندانی پەروەردە.
هەروەها داواکارییەکان بریتین لە زیاد کردنی دوو هێندەی خزمەتگوزاری لە لادێ و ناوچە دوورە دەستەکان بۆ هاندانی مامۆستایان بۆ خزمەتکردن لە لادێکان بۆ پڕکردنەوەی ئەو شوێنانەی کە چارەسەر نەکراون.




