“زیاتر لە (1) ملیۆن و (650) هەزار قوتابی روویان لە هۆڵەكانی خوێندن كرد”
باسک نێت
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنی( 2024 – 2025) لە هەرێمی کوردستان دەستیپێكرد، بەگوێرەی ئامارەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، زیاتر لە ملیۆنێک و (650) هەزار قوتابی و خوێندكار دەست بە خوێندن دەکەن.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە، لە ڕێوڕەسمی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا ڕایگەیاند، بە پاڵپشتی سەرۆکی حکومەت (300)ملیۆن دینار تەرخان کرابوو بۆ نۆژەنکردنەوەی چەند قوتابخانەیەک لە کۆیە، لە قۆناغی دیکەش پاڵپشتی سەرۆکی حکوومەت بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردە، لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا(1850) قوتابخانە و باخچەی منداڵان نۆژەنكراونەتەوەو(162)باڵەخانەی نوێش دروستكراون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە