ئیسرائیل قوڵترین حەشارگەی حزبوڵای لە باشوری بەیروت كردووەتە ئامانج
هێرشەكە هێندە بەهێز بووە دەنگی تەقینەوەكان لە دەرەوەی بەیروت بیستراوە
باسک نێت
پێگەی “ئەكسیۆس”ی ئەمریكی، لەزاری دوو سەرچاوەی ئیسرائیلیەوە بڵاویكردووە، هێرشە چڕكەی بەیانی ئەمڕۆی فرۆكە جەنگییەكان بۆ سەر باشوری بەیروت، (هاشم سەفیەدین) جێگرە چاوەڕوانكراوەكەی حەسەن نەسڕوڵای كردووەتە ئامانج.
بەرپرسانی ئیسرائیل رایگەیاندووە: هاشم سەفیەدین، لە قوڵترین حەشارگەی حزبوڵادایەو تائێستا ئەنجامی هێرشەكە روون نییە.
پێشتر كەناڵی (12)و (14)ی ئیسرائیلی و رۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرانۆت) بڵاویانكردەووە: هێرشەكەی بەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر باشوری بەیروت ئامانجی كوشتنی هاشم سەفیەدین بووە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە: سوپای ئیسرائیل هێرشێكی بەهێزی بۆ سەر باشوری بەیروت ئەنجامداوە، دوای ئەوەی دوای چۆڵكردنی چەندین باڵەخانەی كردووە لە ناوچەكەو، دەیان تۆن بۆمبی بەركارهێناوە كە هەندێكیان حەشارگەكەیان بڕیووە.
هاوكات سەرچاوەكی نزیك لە حزبوڵا ئاماژەی بەوەكردووە، ژمارەیەك هێرشی یەك لەدوای یەك كە گەیشتووەتە (11) هێرش كراوەتە سەرناوچەكەو، دەنگێكی ئەوەندە بەهێزی هەبووە گەیشتووەتە دەرەوەی شاری بەیروت و دەروبەری.