
باسک نێت
كه‌مێك بەر لە ئێستا سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی زانیاری نوێی ئاشكرا کرد له‌سه‌ر ناردنی بڕی 618ملیاره‌كه‌ی مووجی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ته‌یف سامی، دوێنێ هه‌ینی و ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌شی زۆری فه‌رمانبه‌ر و به‌ڕێوبه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌واممیان كردووه، تاوه‌كو پڕۆسه‌ی ناردنی پاره‌كه‌ی هه‌رێم دوا نه‌كه‌وێت، له ئێستاشدا هه‌موو هه‌ولێك بۆ ئه‌وه‌یه پاره‌كه به یه‌ك گوژمه بنێردرێت”.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، كه ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی عێراقی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو،”واده‌یه‌ك بۆ ناردنی 618 ملیاره‌كه دیاریده‌كرێت و له‌كاتی خۆیدا پاره‌كه ده‌نێرێت بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە