ئابووریعێراق

بانکی ناوەندی لەبارەی دۆلارەوە دڵنیاییەک دەدات

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی بە میدیا عێراقیەكانی راگەیاندووە، دەنگۆی هەبونی كێشەی نەختینەیی دینار لە بانكی ناوەندی دورە لە راستییەوە.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی بە میدیایاکانی وتووە، بەهاوكاری وەزارەتی دارایی بانكی ناوەندی بەردەوامە لە دابینكردن و وەڵامدانەوەی خواست لەسەر نەختینەی دیناری عێراقی بۆ كەس و كۆمپانیاكان.

دەشڵێت، بانکی ناوەندی ئامادەكاری دەكات بۆ پەرەپێدانی میکانیزمی نوێی بەدەستخستنی دۆلار لە فڕۆكەخانەكانی عێراق بۆ گەشتیاران، لە ئێستادا بەشێك لە سیستەمەکەیان تەواوکراوە و کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو و پەیوەندیدار بە بانکەکان دیاریكراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close